بەڵگە..بڕیار بۆ ده‌ستگیركردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی هۆشیار زێباری ده‌رچوو

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میلله‌ت

میدیاكانی عێراق سه‌رله‌نوێ نووسراوێكی نووسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی داراییان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا بڕیاری كۆتایی دراوه‌ بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی هۆشیار زێباری، وه‌زیری پێشووتری دارایی عێراق.

نووسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی دارایی له‌وكاته‌دا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دادگای تایبه‌ت به‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ دۆسیه‌ی ده‌ستپاكی، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌ نووسینگه‌كه‌دا بڕیاری خۆی داوه‌ به‌ تۆمه‌تباركردنی هۆشیار زێباری، وه‌زیری دارایی بڕیاره‌كه‌ش پله‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پێدراوه‌.

به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ زێباری و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵه‌كه‌ی دراوه‌.

سزای زێباریش به‌پێی ئه‌و نووسراوه‌ زیندانی كردن بووه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی له‌نێوان ساڵێك بۆ 7 ساڵدایه‌ و وه‌زاره‌تیش دارایی مافی پێدراوه‌ داوای قه‌ره‌بوو له‌ زێباری بكاته‌وه‌.

دادگاكه‌ هۆشیار زێباریی تۆمه‌تبار كردووه‌ به‌وه‌ی به‌ ئه‌نقه‌ست زیانی به‌ وه‌زاره‌تی دارایی گه‌یاندووه‌ و به‌ بڕی ملیاره‌ها دینار سامانی گشتیی به‌هه‌ده‌ر داوه‌.

زۆرترین خوێنراو