میلله‌ت
كه‌شتیی ماناسا رۆزی میسری دوای جێهێشتی توركیا و به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و لیبیا، له ناوه‌ڕاستی ده‌ریادا بوو به دوو كه‌رته‌وه و ژێر ئاو كه‌وت.
كه‌شتییه میسرییه‌كه باری ئاسنی هه‌ڵگرتبوو، سه‌رچاوه ئاگادارهكانیش ده‌ڵێن كه باری كه‌شتییه‌كه زیاتر بووه له قه‌باره‌ی دیاری كراوی خۆی.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه سه‌ڕای ئه‌و باره زیاده‌یه ره‌شه‌بای به‌هێز و دروستبوونی شه‌پۆلی توند به به‌رزیی 2 مه‌تر هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه دوو كه‌رت ببێت.
تاقمی كه‌شتییه‌كه له 10 كه‌س پێكهاتبوون و پێش نقومبونی كه‌شتییه‌كه، به به‌له‌می فریاگوزاری خۆیان رزگار كردووه.