كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستیپێكرد

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دوانزەیەمنی كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە كۆنگرەكەدا نزیكەی 630 ئەندامی حزبەكە بەشداری دەكەن و هەڵبژاردنەوەی ڕابەری ئێستا یان ڕابەرێكی نوێ یەكێكە لەو بابەتانەی لە كۆنگرەكەدا باس دەكرێت.

پێشتر ئەحسەن حەسەن وتەبێژی كۆنگرەی بزووتنەوە ڕایگەیاندبوو ئەگەری زۆرە لە کۆنگرەکەدا، داوا لە عیرفان عەبدولعەزیز رابەری گشتیی ئێستای بزووتنەوەی ئیسلامی بکرێت، جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی رابەری گشتیی كاندید بکاتەوە.

بزووتنەوەی ئیسلامی لەسەرەتای دروستبوونییەوە لە ساڵی 1987تا ئێستا ھەر چوار ساڵێک کۆنگرەی خۆی بەستووە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیش بڕیاربوو تەمووزی ساڵی رابردوو، کۆنگرەی 12 ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی خۆپارێزی کۆنگرەکە دواخرا بۆ ئەمڕۆ.

بەیانی ئەمڕۆ كۆنگرەی 12ی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری هەولێر بە بەشداری 630 ئەندام دەستیپێكرد، كە 125 ئەندامیان ژنن و لێیەوە ئەنجوومەنی شورا و ڕابەری بزووتنەوە هەڵدەبژێردرێن.

زۆرترین خوێنراو