میللەت
به به‌شدارى 630
ئه‌ندام، بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان كۆنگره‌ى 12 خۆى له‌شارى هه‌ولێر ده‌ستپێكرد
و ڕابه‌رى ئێستاى بزوتنه‌وه‌ش ڕایدەگەیەنێت، کە خۆى بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵنابژێرێته‌وه.
وته‌بێژى كۆنگره‌ى 12ى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ڕایگەیاندووە تا ئێستا "ته‌نها
كامیلى حاجى عه‌لى خۆى كاندیدكردوه بۆ پۆستى ڕابه‌رى بزوتنه‌وه‌و عیرفان عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز
تائێستا خۆى بۆ ئه‌و پۆسته یه‌كلایی نه‌كردووەته‌وه".
بەلام لە کاتی
چوونە ناو هۆڵی کۆنگرەوە، عیرفان عه‌لى بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە، کە خۆی بۆ
ڕابەری بزووتنەوە کاندید ناکاتەوە.
پێشبینی دەکرێت ئه‌مڕۆ
جگه لهكامیلى حاجى عه‌لى، ئیحسان عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز براى ڕابه‌رى گشتى ئێستاى
بزوتنه‌وه‌و كوڕى ڕابه‌رى كۆچكردوى پێشوترى بزوتنه‌وه، خۆى بۆ پۆستى ڕابه‌رى ئه‌و
حزبه كاندید بكات.
بزوتنەوەی ئیسلامی
کوردستان ڕێکخراوێكى سیاسی پەروەردەیی جیھادیی ئیسلامییەو لەسەر پهیڕەوی ئەھلی
سوننەتو جەماعەت کاردەکات بۆ چەسپاندنی فەرمانڕەوایی شەریعەتی ئیسلام‌و حکومەتێکی
ئیسلامی لەکوردستاندا و ساڵی 1987 لەلایەن کۆمەڵێک پیاوی ئایینی بەسەرکردایەتی مەلا
عوسمان عەبدولعەزیز وەک یەکەم حزبی ئیسلامیی چەکدار لە لەباشورى کوردستان لەشاری
سنە لەئێران ڕاگەیاندراوه.