ئالووده‌بووه‌كانی ئەفغانستان له‌ برسا پیاوێكیان كوشت و ناوسكیان خوارد

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میلله‌ت

بزووتنه‌وه‌ی تالیبان كه‌ ده‌سه‌ڵاتی گرته‌وه‌ده‌ست به‌ڵێنی دا كێشه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌یه‌كجاری بنبڕ بكات، له‌كاتێكدا خۆیان چه‌ندین ساڵه‌ بازرگانیی پێوه‌ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی ئه‌فغانییه‌كانیان ئالووده‌ كردووه‌.


ئێستا بزووتنه‌وه‌ی تالیبان هه‌زاران كه‌سیان له‌وانه‌ ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ئالووده‌ بوون و سه‌رگه‌ردانی سه‌ر شه‌قامه‌كان بوون، تالیبان ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا داناوه‌ كه‌ وه‌ك سه‌ربازگه‌ وایه‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ ماوه‌ی 3 مانگه‌ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا تا ژه‌هری ئالووده‌بوونی مادده‌ی هۆشبه‌ریان له‌ جه‌سته‌ ده‌ربچێت، به‌ڵام یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ بووه‌ به‌ چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی دانیماركیی راگه‌یاندووه‌ كه‌ دۆخیان خراپه‌ و زۆر برسین.

ئه‌و ئالووده‌بووه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌ پێشتر رۆژی نیو نانیان پێ ده‌درا، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ش نه‌ماوه‌ و خه‌ریكه‌ له‌ برسا ده‌مرن، جارێكیشیان به‌ هه‌موویان یه‌كێك له‌ ئالووده‌بووه‌كانیان كوشتووه‌ و ریخۆڵه‌یان ده‌رهێناوه‌ و خواردوویانه‌.

هه‌ر له‌زاری ئالووده‌بووه‌كانه‌وه‌، رۆژنامه‌نووسه‌ دانیماركییه‌كان گێڕاویانه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ئالووده‌بووه‌كانی تر له‌ برسا پشیله‌یه‌كی كوشتووه‌ و سه‌ری لێكردووه‌ته‌و و گۆشته‌كه‌ی خواردووه‌.

ئه‌وه‌شیان گێراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ ئالووده‌بووه‌كانی تر پێش ئه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ بگوازرێنه‌وه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تالیبانه‌وه‌ ده‌كوژرێن، یه‌كێك له‌وانه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ 9 له‌ هاوڕێكانی له‌ رێگای هێنانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ناوبراون.

زۆرترین خوێنراو