بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ بڕیارێك لەلایەن عەرەبستانی سعودییەوە نییە سەبارەت بە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ، داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات خۆیان بە دوربگرن لە دابینكردنی حەجی بازرگانی.

ئەمڕۆ یەكشەممە 13-2-2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، چەند رۆژێكە لە لایەن هەندێك سایت و پەیجەوە، بانگەوازی ئەوە دەكرێت كە حەجی بازرگانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت، ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە كە تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێكی رەسمی لەلایەن عەرەبستانی سعودیەوە بەدەستمان نەگەیشتوە سەبارەت بە هەبونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ و هەر زانیارییەكیش هەبێت ئەوا بە شێوەیەكی رەسمی لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە بڵاویدەكەینەوە.

دەقی راگەیەنراوەكە: 
ئاگادارییەك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە
چەند رۆژێكە لە لایەن هەندێ سایت و پەیجەوە، بانگەوازی ئەوە دەكرێت كە حەجی بازرگانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت.
ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە كە تاوەكوو ئێستا هیچ بڕیارێكی رەسمی لە لایەن عەرەبستانی سعوودیە بەدەستمان نەگەیشتووە سەبارەت بە هەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ و هەر زانیارییەكیش هەبێت ئەوا بە شێوەیەكی رەسمی لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە بڵاو دەكەینەوە.
بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە خۆیان بە دووربگرن لەم بانگەوازە بێ بنامایانە و سامانی خۆیان بە هەردەر نەدەن.
هەربۆیە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بە مافی خۆی دەزانێت كە رێكاری كارگێری و یاسایی لە دژی هەر كەسێك بگرێتە بەر كە بیانەوێ بەناوی ئایین و پرۆسەی حەجەوە فێڵ لە هاووڵاتیان بكەن.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە

زۆرترین خوێنراو