کۆمەڵ: کاتێک خۆت بڕیاری ھەڵە دەدەیت پێویست ناکات پۆزشی نامەعقول بۆ کارەکەت بھێنیتەوە

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری رایدەگەیەنێت، "سازانی سیاسی نەک زۆرینەی سیاسی لە بەرژوەندی کوردە لە بەغدا، چونکە گەر لایەنێکی کوردی ئێستا مەشروعیەت بە دەسەڵاتی زۆرینە بدات لە بەغدا، دوور نیە خولێکی تر زۆرینەی شیعە وسوننە دروست بێ وکورد وەلاوە نرێ".

محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاندووە "سازانی سیاسی نەک زۆرینەی سیاسی لە بەرژوەندی کوردە لە بەغدا، چونکە گەر لایەنێکی کوردی ئێستا مەشروعیەت بە دەسەڵاتی زۆرینە بدات لە بەغدا، دوور نیە خولێکی تر زۆرینەی شیعە وسوننە دروست بێ وکورد وەلاوە نرێ" بە وتەی ناوبراو بنەمای بڕیار و کاریان لە بەغدا وبەشدارینەکردنیان لە کۆبونەوەی ٢٦-٣  بە هۆی "مەترسی دەسەڵاتی زۆرینەی سیاسییە کە وڵات بەرەو شەری نێوخۆ دەبات ".

وتەبێژی کۆمەڵ لە کۆبوونەوەیەکیدا ڕایگەیاندووە "ئەو لایانانە دیارن کە لە بەغدا خەریکی بزنسن ولە ژێرەوە بۆ بەرژوەندیەکانیان ھەوڵدەدەن".

محەمەد عەکیم ڕایگەیاندووە "کاتێک خۆت بڕیاری ھەڵە دەدەیت و بەشدار دەبی لە کۆبونەوەی پەرلەمان ودەچیتە پاڵ زۆرینەی سیاسی پێویست ناکات تانە لە بەرانبەرەکانت بدەیت و پۆزشی نامەعقول بۆ کارەکەت بھێنیتەوە و ڕۆژگار دەریخات کێ دوای کێ کەوتوە" .

بە وتەی ناوبراو "ەکرێ لایەنێک بەشێک لە خەڵکی تا ماوەیەک چەواشەکات، بەڵام ناتوانێ ھەموو خەڵک تا سەر چەواشەکات".

زۆرترین خوێنراو