وێنە؛ دوای ٨٨ ساڵ یەکەم نوێژی تەراویح لە مزگەوتی ئایاسۆفیا ئەنجامدرا

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت
دوای تێپەڕبوونی ٨٨ ساڵ یەکەم نوێژی تەراویحی لە مزگەوتی ئایاسۆفیای ئیستەنبوڵ ئەنجامدرا ئەویش دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە مۆزەخانەوە کرایەوە بە مزگەوت.


مزگەوتەکە کە دوای ٨٦ ساڵ سەرلەنوێ دەرگاکانی بۆ پەرستش کراویەوە، بەھۆی پەتای کۆرۆناوە دوای دوو ساڵی نوێژی تەراویحی تێدا ئەنجامدرا.

میدیای تورکیا بڵاویکردەوە کە ھاووڵاتیان بۆ بەشداریکردن لە یەکەم نوێژی تەراویح لەگەڵ بانگی ئێوارە روویان کردە مزگەوتەکە و پێش ٣٠ خولەک لە بانگی خەوتنان مزگەوتەکە بە تەواوەتی پڕ بوو.

دوای ئەوەی کارمەندەکانی مزگەوتەکە ناچاربوون دەرگاکان دابخەن ھاووڵاتیان روویانکردە حەوشەی مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد و لەوێ نوێژیان کرد.

ھەریەک لە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، مستەفا شەنتۆپ، پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەرلیکایا و سەرۆکی رێکخستنەکانی ئاک پارتی لە ئیستانبوڵ، عوسمان نوری کاباکتەپە پێش نوێژی خەوتنان گەیشتنە مزگەوتەکە.
سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا، عەلی ئێرباش دوای ٨٨ ساڵ پێشنوێژی نوێژی تەراویحی لە مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیا کرد.


زۆرترین خوێنراو