ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆی سلێمانییه‌وه‌ بۆ شۆفێران

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میلله‌ت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، كە بەهۆی خۆڵبارینەوە پێویستە خێراییەكانیان كەمبكەنەوە و ڕێگاكانی دەرەوەی شار بەكارنەهێنن.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لەئێستادا شەپۆلێكی بەهێزی خۆڵبارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی كەمبوونەوەی مەودای بینین.

ده‌شڵێت: پێویستە شۆفێران خێراییەكانیان كەمبكەنەوە و پابەندبن بە پاراستنی ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئۆتۆمبێلەكانیان و ناوچە شاخاوییەكان و ڕێگاكانی دەرەوەی شار بەكارنەهێنن تا ئەو كاتەی شەپۆلی خۆڵبارینەكە كۆتاییدێت.

زۆرترین خوێنراو