به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ 11 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كران

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میلله‌ت

بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕووی لە پارێزگای سلێمانی كردووە تائێستا 11 كەس ره‌وانه‌ی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراون.

سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە 11كەس هێنراونەتە نەخۆشخانەكانی سلێمانی كە چواریان منداڵن.

وتیشی: حه‌وت له‌و كه‌سانه‌ لە نەخۆشخانەی شار داخڵكراون و 4 منداڵیش براونه‌ته‌ نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید و تەندروستییان جێگیرە.

زۆرترین خوێنراو