گرنگ
لێپرسراوێكی دیكە لە گەرمیان بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا

دۆسیەی 31ی ئاب

ئاراس حه‌سه‌ن
پێش 4 هەفتە
ئه‌م بابه‌ته 739 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


له ‌دوای چه‌ند جه‌وله‌یه‌ك له‌ شه‌ڕی ناوخۆی نێوان یه‌كێتیی و پارتی له‌ ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كاندا، كه‌ ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕه‌كان و هاوسه‌نگیی هێز به‌ قازانجی یه‌كێتیی ده‌شكایه‌وه‌، له ‌به‌ره‌به‌یانی 31ی ئابی ١٩٩٦دا تانك و زرێپۆشه‌كانی حكومه‌تی به‌عس له ‌چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ به‌ ڕێ که‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان په‌لاماری شاری هه‌ولێر درا، كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییدا بووه‌، هێزه‌كه‌ی ڕژێمی به‌عس به‌وپه‌ڕی دڕنده‌ییه‌وه‌ وه‌ك كاری هه‌میشه‌ییان دژ به‌ كورد ده‌ستی له‌ خه‌ڵكی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی و ته‌نانه‌ت هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقیش نه‌پاراست، كه‌ دژ به‌ ڕژێمی به‌عس هه‌رێمی كوردستانیان كردبووه‌ سه‌نگه‌ر، سه‌رئه‌نجام به ‌سه‌دان شه‌هید و بریندار و بێسەر‌وشوێن بوونه‌ قوربانیی ئه‌و پیلانگێڕییه‌.

نیگه‌رانیی قووڵی ئه‌م كاره‌ساته‌ تاڵه‌ له‌وه‌وه‌ ده‌ست پێ ناكا‌ت، كه‌ هێزێكی كوردی شارێك یان ناوچه‌یه‌كی له‌ ده‌ست داوه‌ له ‌به‌رامبه‌ر هێزێكی دیكه‌ی سەر گۆڕەپانی كوردستان، به‌ڵكوو نیگه‌رانییه‌كه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، كه‌ هێزێك په‌نا بۆ دڕه‌نده‌ترین دووژمن دژ به‌ كورد و كێشه‌كه‌ی به‌رێت بۆ لێدان له ‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، له‌ كاتێكدا خودی ئه‌م هێزه‌ خۆی قوربانیی سیاسه‌ته‌ دڕنده‌كانی به‌عس بووبێت، كه‌ ته‌نیا پێش دوو ده‌یه‌ له‌و كاره‌ساته‌، شۆڕشێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌یلول له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م ڕژێمه‌ توێندرابێته‌وه ‌و به‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستان له ‌پێناو ئه‌و شۆڕشه‌دا خۆيان به‌خت كردبێت.

له ‌دونیای سیاسه‌تدا ئه‌گه‌رچی زۆر جار سه‌فه‌قات و پیلانگێڕی له ‌نێوان دوو هێز یان چه‌ند هێزێكی دیكه‌دا كراوه‌ دژ به‌ ته‌ڕه‌فێك، به‌ڵام زۆر ده‌گمه‌نه‌ دوو ״دووژمن״، كه‌ پارتی تا پێش ساته‌وه‌ختی 31ی ئاب-یش كه‌ ساڵیادی 50 ساڵه‌ی ئه‌و حزبه‌ بووه‌، به‌عس له‌ ئه‌جێندای كاری ڕێكخراوەییدا به‌ دووژمن و نه‌یاری خۆی و دۆزی ڕه‌وای كوردی پێناسه ‌كردبێت؛ بچێته‌ سه‌فقه‌یه‌كی وه‌هاوه‌ كه‌ شووناس و پێناسی خۆی تێدا بسڕێته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ڕووداوه‌كانی 31ی ئابدا به‌شدار بوون و دواتریش ئه‌وانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ كردووه‌ به‌رده‌وام ده‌ڵێن: ״هه‌تا ئێستاش 31ی ئاب جێگه‌ی شۆكه.‌״

به‌ هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌وه‌ی له‌ 31ی ئابدا ڕووی دا ئینحرافێكی ڕه‌ها بوو له‌ تیۆری پیلانگێڕی، كه‌ پێویستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر و به‌داواچوونی وردتر هه‌یه‌، چۆن و بۆچی هێزێك ده‌گاته‌ ڕاده‌ی سفركردنه‌وه‌ی شووناسه‌كه‌ی و دووژمنه‌كه‌ی ده‌كات به‌ دۆست؟ له ‌كاتێكدا دۆسته‌كه‌ی‌ تا ساته‌وه‌ختی له‌ناوچوونیشی دووژمنی ئه‌و قه‌زیه‌یه‌ بێت، كه‌ ناسنامه‌ی پارته‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌.

پاڵنه‌ره‌كانی 31ی ئاب هه‌رچییه‌ك بن له‌ ته‌ڕه‌فی ئه‌نجامده‌رانییه‌وه‌، ناتوانێت ئه‌و مه‌ترسی و لێكه‌وتانه‌ بسڕێته‌وه‌ كه‌ 31ی ئاب خوڵقاندنی و له‌گه‌ڵیشدا هێشتا لای هێزه‌كانی دیكه‌ و خه‌ڵكی كوردستانیش تارماییه‌كانی ئه‌و ترسه‌ نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌.

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure